ئەمڕۆ شەممە ٩ی تەموزی ٢٠٢٢ کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ دووبارە ڕووی لە دابەزین کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٤٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەینی هەر ئۆنسەیەک بەرامبەر بە هەزار و ٧٦٧ دۆلار بوو.
بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤١٨) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٦٨) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣١٣) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٣٨٣) هەزار دینارە.