نرخی دۆلار بەرامبەر دینار وەک خۆی دەمێنێتەوە

جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەوەی کە بڕیادەدات لەسەر گۆڕینی نرخی دراو تەنها سیاسەتی دراوە.

 

بانکی ناوەندی عێراق هیچ بەهانەیەکی نییە بۆ گۆڕینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق عەمار خەلەف ڕایگەیاند " هیچ بەهانەیەک نییە بۆ گۆرینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و بەم شێوەیەی ئێستاش دەمێنێتەوە کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار دینارە".

عەمار خەلەف جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق، بەمیدیاعێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، کە هیچ بەهانەیەیەک نییە بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار  و هەر ئەو نرخەی کە ئێستاداندراوە هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

هەروەها ناوبراو وتیشی "ئەوەی کە بڕیادەدات لەسەر گۆڕینی نرخی دراو تەنها سیاسەتی دراوە، کە ئێستاش دۆخی دارای عێراق لە دۆخێکی باشدایە، و هەر هەمان دۆخە کە بڕیاردەدات بەسەر دراودا کە زۆر جار دوای پێنج ساڵ ئەو گۆڕانکاریانە دەکرێت".

ئەو بەرپرسەی ناوەندی عێراق جەختی کردەوە کە نرخی دۆلار ئەمێنێتەوە بە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار، ناگەڕێتەوە بۆ ئەو نرخەی کە ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار دینار بێت .




AM:11:04:10/07/2022