بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکەد، له ماوهی ٤٨ كاتژمێردا، بۆڕی ئیفراز
سێ کە شکا بوو چاککرایەوە و بەرپرسێکی ئاویش ئاشکرای دەکات تاوەکو شەو ٧٠% گەڕەکە
بێ ئاوەکان ئاویان پێدەگاتەوە.
ئاری ئەحمهد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان " دوای چەندین
کاتژمێر کارکردن تیمەکانمان توانیان بۆڕی ئیفراز سێ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چاکبکەنەوە
و ئێستا ئاو بۆ هێڵە سەرەکییەکان کراوەتەوە".
باسی لەوەشکردووە، دا قۆناغ بە قۆناغ ئاو بۆ گەڕەکەکان دەگەڕێتەوە، وتیشی
" تاوەکوو شەو ئاو بۆ ٧٠%ی ئەو گەڕەکانە دەگەڕێتەوە کە بێ ئاو بوونە و دواتر
هەموو شوێنەکان ئاویان پێدەگاتەوە".
رۆژێک پێش ئێستا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند" بۆڕی ئیفراز
بە درێژیی ١١ کیلۆ مەتر دەگۆڕدرێ، لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی وەرگیراوە بە دێژیی
١١ کیلۆمەتر بۆڕییەکە دەگۆڕدرێ، بەڵام تاوەکوو دەگۆڕدرێ بۆڕیی کۆن کاری پێدەکرێ".
ڕۆژی هەینی، بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ، شکا دواتر لەماوەی ٤٨ کاتژمێر چاککرایەوە و دوێنێش دووبارە
شکاوە.