ڤیدیۆ.. لە قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک خنکا

ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک لە ئاودا خنکا. 

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تەموزی ٢٠٢٢ لە سنورى کۆمەڵگەى باکرمانی قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک لە ئاودا خنکا". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتییەکە ناوی (ع. ح، ب)ە و تەمەنی (٦٧) ساڵانە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ناوچەکە کراوە.



PM:03:32:10/07/2022