ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێكی كورد: لەژێر ئاڵای (لا الە الا الله) سەردەبڕدرێن‌و دەستدرێژی دەكرێتە سەر ئافرەتەكانمان

پەرلەمانتارێكی كوردی ئێزیدی لەپەرلەمانی عێراق، ڤیان دەخیل، ئەمرۆ لەوتەیەكیدا عەرشی پەرلەمانی هەژاند‌و بەگریانەوە وتی: لەژێر ئاڵای (لا الە الا الله)  سەردەبڕدرێن‌و دەستدرێژی لە ئافرەتەكانمان دەكرێت.

ڤیان دەخیل رایگەیاند "تا ئێستا 500 پیاو‌و گەنجی ئێزیدی سەربڕدراون. ژنەكانمان لەبازاڕ دەرفرۆشرێن‌و دەستدرێژییان دەكرێتەسەر".
هەروەها روو لەسەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكات‌و دەڵێت: ئێستا هەڵمەتی كۆمەڵكوژی لەدژی ئێزیدییەكان پیادە دەكرێت، بادووركەوینەوە لەناكۆكییە سیاسییەكان.

ڤیان وتیشی: كەسوكارەكەی من سەردەربرڕدرێن، هەر وەك چۆن شێعە سوننە‌و مەسیحی‌و توركمان‌و شەبەك سەردەبڕدرێن.

هەروەها دەڵێت: تكایە فریامان كەون، لە 48 كاتژمێردا 30 هەزار خێزان لەشاخی شەنگال گیریان خواردوە، بە بێ ئاوو بە بێ خواردن، 70 منداڵ لەتونێتیدا گیانیان لەدەستداوە، 50 پیاوی بەتەمەنیش بەهۆی دۆخی نالەبارەوە گیانیان لەدەستدا.







PM:06:17:05/08/2014