كاتی گەڕانەوەی حاجییان دیاریكرا


بەرپرسێكی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.
 
ئەمڕۆ یەكشەممە ١٠-٧-٢٠٢٢ كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە (رووداو) راگەیاندووە، تاكو رۆژی ١٣ی تەممووز جێبەجێكردنی ئەركە ئایینییەكان لەسەر حاجییان دەمێنێت، دواتر حاجییەكان خۆیان ئامادە دەكەن بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان؛ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوە دەست پێدەكات.
 
ستونی روونیكردەوە، گەڕانەوەی حاجییان چەند رۆژێكی پێدەچێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی ئەو فڕۆكانەی بۆ گەڕانەوەیان تەرخان دەكرێت، بەڵام تەندروستی حاجیان باشە؛ ئەمساڵ هیچ مردن یان دۆخێكی نەخوازراو لەنێو حاجیانی هەرێمی كوردستان نەبووە.




PM:08:39:10/07/2022