گەنجێکی تورک لە بینایەک لە سلێمانی دەکەوێت خوارەوە گیان لە دەستدەدات

ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ ی تەموز گەنجێکی تورک لە بینایەکی سلێمانی دەکەوێت خوارەوەو گیان لە دەستدەدات.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 لە لێدوانێکی رۆژنامەووانیدا رایگەیاند " کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەسەر تەلارێکی تەواو نەکراو کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە”. 

بەرێوەبوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی دەشڵێت" تەلارەکە لەسەر دوو سایدی پردی کۆبانی ـ هەواری شارە، ئەو کەسە بەرەگەز تورکە و تەرمەکەی براوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری".

وتیشی  "لەئێستادا ناو و تەمەنی نازاندرێت و هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن".




PM:10:15:11/07/2022