گه‌ریلاکانی په‌که‌که که ئه‌مرۆ له قه‌ندیله‌وه رێککه‌وتن بۆ چوون به‌ده‌نگی ئاواره ئێزیدیه‌کانی شاخی شنگاله‌وه، گه‌یشتنه جێی مه‌به‌ست که زنجیره چیای شه‌نگاله.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌پارتی کرێکارانی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مشه‌و 5-6 ی ئاب گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان له پارێزگای دهۆک په‌ڕینه‌وه بۆ نێو خاکی رۆژئاوای کوردستان.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد له‌دوێنێوه 4 ئاب یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌رۆژئاوا سه‌رقاڵی زامنکردنی رێگان بۆ گه‌ریلاکان تا له‌خاکی رۆژئاوا بچنه زنجیره چیای شه‌نگال و ئه‌و رێگایه‌یان زامن کراوه تا گه‌ریلاکان بپه‌ڕنه‌وه بۆ نێو شاخه‌که.
سه‌باره‌ت به ئامانجی چوونی گه‌ریلاکان بۆ نێو ئه‌و 30 هه‌زار خێزان ئاواره‌یه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که سه‌ره‌تا گه‌ریلاکان هه‌وڵده‌ده‌ن گیانی ئاواره‌کان بپارێزن و قۆناغی دووه‌م گواستنه‌وه‌یانه بۆ شوێنێکی ئارام که بتوانن خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین بکه‌ن تا له‌مردن رزگاریان بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که گه‌ریلا زامنی هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌که‌ی کردووه، ئه‌گه‌ر تونرا به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌یه‌داو پارتی یه‌کیتی هێرش بکرێت بۆ سه‌ر شه‌نگال و بگیرێته‌وه، ئه‌وا کاره‌که ئاسان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا گه‌ریلا زامنی ئه‌وه‌ی کردووه که رێگای ئه‌مین بدۆزنه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌کان.