هێرش کرایە سەر عەلوەی سلێمانی

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ی حوزەیران، چەند جوتیارێکی سنووری پارێزگای سلێمانی، هێرشیانکردە سەر عەلوەی شارەکە و زیانێکی زۆری ماددیان بە شوێنەکە گەیاند.


د.گزنگ بەڕێوەبەری تاقیگەی عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند "ژمارەیەک جوتیار بە بیانووی هەبوونی داواکارییەوە هێرشیانکردووەتە سەر تاقیگەکەمان و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆری ماددی کەوتووەتەوە".


دەشڵێت "ئەم هێرشە پلان بۆ دارێژڕاو بووە و ئەوانەی ئەنجامیانداوە هەموویان دەناسین و دەزانین کێن، هۆکاری رووداوەکەش ئەوەەیە کە ئەو جوتیارانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە بەرهەمەکانیان بۆ ساغناکرێتەوە یاخود پارەی کەمیان لە فرۆشتنیاندا دەستدەکەوێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆماری کامێراکانی چاودێری رادەستی هێزەکانی پۆلیسی کراوە و ئەوان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێن.




PM:02:11:13/07/2022