به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، ئاماره‌كانی
توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه‌ی (مۆلیكلیر) له سلێمانی ڕویان له هه‌ڵكشانه،
پێویسته له‌سه‌ر هاوڵاتیانیش، له‌كاتی بونی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی كۆرۆنا
سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن.
ئەمڕۆ شەممە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی
ته‌ندروستی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌بونی هه‌ر حاڵه‌تێكی ده‌ركه‌وتنی
نیشانه‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانن
سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی كۆرۆنا
بكه‌ن كه پزیشكی پسپۆڕیان تێدایه.
گرنگترین رێگاكانی خۆپاراستن له
توشبون به‌كۆرۆنا:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی ڤاكسین.
دوه‌م: به‌ستنی ماسك و له‌ده‌ستكردنی ده‌ستكێش.
سێیه‌م: ده‌ستشتنی به‌رده‌وام له كاتی به‌ركه‌وتنی ده‌ستت به كه‌ره‌سته
و ئامێره‌كانی چوارده‌ور.
چواره‌م: پاككردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانت به جێڵی پاككه‌ره‌وه (تعقیم).
پێنجه‌م: دوركه‌وتنه‌وه له قه‌ڕه‌باڵغی .
شه‌شه‌م: ڕه‌چاوكردنی دوری نێوانتان له‌كاتی ئاخاوتن و گفتوگۆ لانی كه‌م دو
مه‌تر بێت.
حه‌وته‌م: سه‌ردانی نه‌كردنی ئه‌و شوێنانه‌ی جێگه‌ی گومانن له وه‌رگرتن و
گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه