بەهۆی خراپی كوالێتییەكەی بەشەی بەنزینی ٨٠٠ دیناری ئەمڕۆی قەزای دوكان دەگەڕێندرێتەوە و قائیمقامیەتی قەزاكەش داوا دەكات لایەنی كەمتەرخەم سزابدرێت.
قائیمقامیەتی قەزای دوكان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەشە بەنزینی ٨٠٠ دیناری گەیەندرایە قەزای دوكان، لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەت نمونەی لێوەرگرت و رەوانەی پشكنین كرا، دەركەوت كوالێتییەكەی زۆر خراپ بووە و كەڵكی ئەوەی نەبووە بەكاربھێنرێت".
قایمقامیەتی دوكان ئاماژەی بەوەكردووە "بە بڕیاری قائیمقام بەنزینەكە گەڕێندرایەوە و داواكرا لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان لایەنی كەمتەرخەم سزابدرێت".