گۆری سەدام ئاگری تێبەردرا

چەند چەكدارێك لە شاری عۆجەی سەر بە تكریت گۆڕی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراقیان ئاگر تێبەردا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (القدس) چەند چەكدارێك هێرشیان كردوەتە سەر گۆڕەكەی سەدام لە شاری عۆجە لەباشوری تكریت‌و ئاگریان تێبەرداوە.

بەپێی ئەو هەواڵە چەكدارەكان بەنیاز بوون گۆڕەكەی سەدام هەڵبدەنەوە‌و تەرمەكەی دەربێنن.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوكرابووەوە كە بەعسیەكان گۆڕەكەی سەدامیان لەعۆجە گواستوەتەوە.

سەدام كە كۆتایی 2006 لەسێدارەدا، لەشوێنی لەدایكبوونی نێژرا. عودەی‌و قوسەی كوڕیشی هەر لەهەمان شوێن نێژراون.




PM:03:34:06/08/2014