پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌و منداڵه‌ی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ئه‌شكه‌نجه درابوو، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" هێزه‌كانمان به‌پێی مادده‌ی (٤٠٥) له یاسای سزادانی عێراقی، ڕێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر باوكی ئه‌و منداڵه گرتوه‌ته‌به‌ر كه ده‌ستدرێژیكراوه‌ته سه‌ر و له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیانی لەدەستدا".
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
له بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لیوا كاوه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاندووە، پۆلیسی كه‌ركوك ڕێگه نادات تیرۆر له‌ناو دیواره‌كاندا به‌رامبه‌ر به منداڵان بكرێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك مافی كه‌سانی دیكه پێشێل بكات".
دوو ڕۆژ پێش ئێستا، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان ڕەوانەی یەکێک لە نە خۆشخانەکانی شاری کەرکوک، پاش لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان ده‌ركه‌وت، کە ئه‌و منداڵه به‌هۆی ناكۆكی نێوان دایك و باوكی، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه، به‌ڵام پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.