سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،
ھەوڵدەدەن تا ھەفتەی داھاتوو کارەکانیان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار
شوقە لە ھەرێمی کوردستان تەواو بێت دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی حوزەیران، محەمەد شوکری، سەرۆکی
دەستەی وەبەرھێنان ڕایگەیاند، "ئێستا لە قۆناغی دابینکردنی زەویداین، لە ھەندێک
شوێن زەوی دابینکراوە و لە ھەندێک شوێنیش ئۆفەری خۆمان داوەتە وەبەرھێنەران کێ
باشترین پێشکەش دەکات کە ئەوە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و پرسی جیاکردنەوەی شوقەکان
٨٠ مەتری و ١٠٠ مەتری و ١٢٠ مەتری کە بۆ ھەر قەزا و ناحیەیهک چەندبێت و بەردەوام
کاری بۆ دەکەین بۆ ئەوەی تا ھەفتەی داھاتوو ئۆفەری وەبەرھێنەران وەرگرین و زەویش تەرخان
بکەین و سەرەتای مانگی ھەشت دەست بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە بکەین".
کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە
باسی ئەوەشیکردووە، ھەماھەنگیمان لەگەڵ دەستەی ئامار کردووە بزانین لە
ھەر قەزا و ناوچەیهك چەندیان بەردەکەوێت ھەوڵیش دەدەین شوقەی زیاتر دروستبکرێت، بۆیە
ھەوڵدەدەین کە زیاتر لە ٢٠ ھەزار شوقە دروست بکەین کە خەڵکێکی زیاتر سودمەند بێت.