بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٢ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد.
ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ٥٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٦ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٧١ هەزار دینارە.