بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٢ رۆژنامەنووس بژار بۆسکانی، کوڕی کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی، عەلی بۆسکانی بەهۆی جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوس بژار عەلی بۆسکانی لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشی جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدا.
بژار بۆسكانی، ڕۆژنامەنوس و بهڕێوهبهری پێشووتری ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكانی زانكۆی ئهمهریكی له عێراق– سلێمانی بووه. هاوكات کوڕی کەسایەتی دیار و کۆچکردووی شاری سلێمانی (عەلی بۆسکانی)یە.