بەیانی ئەمڕۆ ٢١ تەموزی ٢٠٢٢ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا هات و بەهاكەی ڕووی لە دابەزین كرد.
ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٦ هەزار و ٢٠٠ دینارە.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٤٧٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٤٥ دینارە.
- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٧٠ هەزار دینارە.