"تۆڵەی كۆمەڵكوژییەكەی زاخۆ دەكەینەوە"

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ حوزەیران، كەجەكە لەبارەی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر گوندی پەرخ ىڵاویکردەوە، بەڵێنمان داوە تۆڵەی ئەو كۆمەڵكوژییە بكەینەوە.

 

لەبارەی تۆپبارانەكەی سنوری زاخۆ كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات نەبن بە هاوبەشی توركیا بۆ ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، جەختیش دەكاتەوە كە بەڵێنمان داوە تۆڵەی ئەو كۆمەڵكوژییە بكەینەوە".

 

هەر لەڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا بە هۆی هێرشەكانی توركیاوە ٢٨ هاووڵاتی مەدەنی بە بێ دادگایی و بە ناڕەوا كوژراون، ئەوەش مانای وایە توركیا دەیەوێت لە باشور، رۆژئاڤا و باكوری كوردستان سیاسەتی پاكتاوكاریی بەرامبەر گەلی كورد جێبەجێ بكات و لەگەڵ مەدەنی و گەریلاكان، ژینگەی كوردستانیش لە ناو دەبات، دەیسوتێنێت و لەبەریەك هەڵیدەوەشێنێتەوە.

 

كەجەكە داوا دەكات گەل و دۆستانی كورد لە دژی ئەو هێرشە جارێكی تر هەڵوێست و چالاكی نیشان بدەن و باسی لەوەشكردووە، ئێمە ئەو مرۆڤانەی خۆمان كە شەهیدبون بە رێزەوە بە بیردەهێنینەوە، هیوای چاكبونەوە خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین، وەك بزوتنەوە و گەل بەڵێن دەدەین كە تۆڵەی ئەو كۆمەڵكوژییە لە كۆماری تورك بكەینەوە.

 

باسی ئەوەش کراوە، توركیا بەرامبەر بە گەریلا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا زیانی گیانی گەورە و مێژویی دەكات، بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی ، چەكی تەرمۆباریك و چەكی كیمیایی كە دەكەونە چوارچێوەی تاوان و قەدەغە بەكاردەهێنێت.. وێڕای ئەوەش ئەنجام بەدەستناهێنێت لە شنگال، مەخمور، كونەماسی، كەلار، رۆژئاوا، موسڵ، سلێمانی و دوایین جاریش لە زاخۆ دەیان مرۆڤی ئێمەی كوشت و بە دەیانیشی بریندار كرد، بۆیە داوا دەكەین لە نەتەوەیەكگرتوەكان، ئەمریكا، یەكێتی ئەوروپا و هێزە نێونەتەوەییەكان خاوەنی هەڵوێست بن، نەبنە هاوكاری تاوانەكانی شەڕی توركیا.




PM:02:15:21/07/2022