شەڕ لە مەخمور‌و گوێر بەردەوامە

چەكدارەكانی داعش لەنیوەرۆی ئەمرۆوە چەندین هێرشیان كردوەتەسەر مەخمور‌و گوێر بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە.

سەرچاوەیەكی سەربازیی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لەپاش نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممەوە چەكدارەكانی داعش چەندین جار هێرشیان كردوەتەسەر مەخمور‌و ناحیەی گوێر، بەڵام لە گەڵ وەڵامی توندی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەوڕوبوون‌و پاشەكەشەیان پێكراوە.

بەوتەی سەرچاوە تا كاتی ئامادە كردنی ئەم هەواڵە شەڕێكی سەخت لە مەخمور‌و گوێر بەردەوامە‌و هێزی پێشمەرگە بە ورەیەكی زۆرەوە بەرەو رووی دوژمن دەبێتەوە.




PM:11:47:06/08/2014