حکومەتی هەرێم بڕیارێک بۆ هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دكتۆرا دەرده‌كات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت" هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دكتۆرا لە وەزارتەكانی دیكەوە دەتوانن راژەی گواستنەوەیان بۆ بكرێت بۆ سەر میلاكی وەزارەتەكەی". 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیان دا لەسەر گواستنەوەی راژەی ھەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دكتۆرا لە میلاكی سەرجەم وەزارەتەكان بۆ سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی". 
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا، پێویستی زانكۆكان و دامودەزگاكانی پەیوەست بە وەزارەت بە پێی پسپۆڕیەكان بنێرن، بۆ ئەوەی یەكبخرێن و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت. 

دەقی بڕیارەکە:



PM:08:43:21/07/2022