بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیاربوو دژى هێرش و په‌لاماره‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی له به‌رده‌م پاركى شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌بچێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزێكى ئه‌منى به‌ر له گه‌یشتنى خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێكراوه و ڕێگه به‌هیچ كه‌س ناده‌ن به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه بكات و رێگا بە دەزگاکانی راگەیاندنیش نادەن نزیکی شوێنەکە ببەنەوە و ڕوومالی گردبوونەوەکە بکەن.