نرخی نەوت زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەیان ڕووی لە دابەزینی زیاتر کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٧ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٨  دۆلار و ٣٨ سەنت بوو.

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٣ دۆلار و٧ ٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٤ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە، کە بەردەوام لە سەرووی (١٠٠) دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 




AM:08:06:25/07/2022