کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومولەرزە زانی هەرێم ڕایگەیاند "ئاسمان بە گشتی  ساماڵ  دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک وە بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات سبەینێش پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشووی هەرێم".

 

ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسی بەم شێوەیە هاتووە:

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ 25- 7- 2022

 

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س.

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات

مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم  دەبێت .

پلەکانی گەرما/  ئاماژەیان پێدراوە لەسەر نەخشە نزمتر دەبێت بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.

 

سبەی 26- 7- 2022

کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .

 پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20 )کم/س

ئاراستەی با /  گۆڕاو

مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر  :  41

سڵێمانی :  39

دهۆک  :  39

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 41

سۆران  : 39

راپەرین : 39

گەرمیان : 43




AM:10:10:25/07/2022