جه‌میل بایک ، کەسی یەکەمی پارتی کرێکارانی کوردستان" :" به‌رخۆدان و ئازادکردنى شه‌نگال بۆ گه‌ریلاکان بۆته ئه‌زموونى ژیانى ئازاد و ئازادى کوردستان . ئه‌و قاره‌مانانه‌ى به‌و هێز و باوه‌ڕییه‌وه به‌ره‌و شه‌نگال ده‌رۆن هیچ هێزێک ناتوانێ له‌به‌رده‌میان ئاسته‌نگى دروست بکات ، شه‌نگال به‌زووترین کات ئازاد ده‌که‌ن".
هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK له ووتارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌کدا له‌رۆژنامه‌ى ئازادى وڵات باس له‌چه‌ندین مژارى گرنگ ده‌کات، بایک راده‌گه‌یه‌نێت " هۆکارى هێرش کردنه سه‌ر شه‌نگال هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى شۆرشى رۆژئاوا گه‌مارۆبده‌ن و هه‌میش رێگا له‌به‌رده‌م به‌هێزبوونى کوردان بگرن . شه‌نگال به‌شێوه‌یه‌کى زانستى و پیلان بۆ دارێژراو به ئامانج گیراوه . ئه‌گه‌ر شه‌نگال به‌ته‌واوى به‌ده‌ستبخه‌ن هه‌م ئیراده‌ى کوردان له‌ناوده‌به‌ن و هه‌میش رێگا له‌به‌رده‌م هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوا و باشوورى کوردستان ده‌بێته‌وه .
ده‌قى ووتاره‌که
له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا بۆ ئه‌وه‌ى ئیراده‌ى کوردان بشکێنن به‌رده‌وام هێرشى سه‌ربازى ، ئابوورى کۆمه‌ڵایه‌تى و کلتوورى به‌رێوه‌چوون . نه هێزه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، نه ئه‌و هێزه کۆنپه‌رستانه که هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و هه‌رێمه نه‌ته‌وه ـــ ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنن ناخوازن له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ئیراده‌ى کوردان به‌سه‌ربکه‌وێت . نه‌ته‌وه‌یی کورد که له‌مێژووه‌وه له‌رووى چاند و کلتووره‌وه زۆر به‌هێزه و نیشانى هه‌موو که‌سێکى داوه که ئه‌گه‌ر ئیراده‌ى کۆمه‌ڵگا نیشان بدرێت هیچ هێزێک ناتوانێت له‌به‌رده‌مى بوه‌ستێته‌وه . کورد و کوردستان که له ژیانى ئازادى و دیموکراتى بنیادنراوه ، ئه‌وا ژیانى ئازادى و دیموکراتى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستیش بنیاد ده‌نێت . ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌یان بینى کوردستانیان پارچه‌کرد و هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ى رێگا له‌به‌رده‌م به‌هێزبوونى ئه‌مه بگرن به‌رده‌وام گه‌لى کوردیان چه‌وسانده‌وه . به‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه ئامانجیان ئه‌وه‌یه کورد لاواز و بێ هێز بکه‌ن و به قرکردنى کلتوورى له‌ناوى ببه‌ن .
گه‌لى کورد له‌و ده ساڵه‌ى رابردوو به‌و تێکۆشانه‌ى به‌رێوه‌برد له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بووه خاوه‌ن هێزێکى مه‌زن . له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رست بووه نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له‌هه‌موو که‌س زیاتر نزیکى ئازادی و دیموکراتییه . ئه‌مرۆ له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست هێزى ئازادى و دیموکراتى گه‌لى کورده . هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کۆنه‌په‌رسته‌کان ئه‌و ئیراده‌یه و هێزه وه‌ک ئاسته‌نگییه‌کى مه‌زن له‌به‌رده‌م خۆیان ده‌بینن . له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست له‌ناو ئاڵۆزى و کائۆسی مه‌زن تاکه رێگاى چاره‌سه‌رى گه‌لى کورده . ئه‌گه‌ر رێگا له‌به‌رده‌م ئه‌مه نه‌گرن ئه‌و کاته پارادیگماى نوێ و پرۆژه‌ى چاره‌سه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست دیار ده‌کات ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن رێبه‌رى گه‌لى کورد پێشکه‌ش کراوه له‌ناو کۆمه‌ڵگا قبول ده‌کرێت . ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڵه سه‌رکه‌وێت ئه‌و کاته هێزى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان لاواز ده‌بن . گه‌ل له‌ناوبرایه‌تى ده‌گاته ژیانى ئازاد و ئه‌کاته‌ش هێزه هه‌گه‌مۆنه‌کان له‌ناوده‌چن .
له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ته‌کانى داعش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر شۆرشى رۆژئاواى کوردستان . هۆکارى هێرش کردنه سه‌ر شه‌نگال هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى شۆرشى رۆژئاوا گه‌مارۆبده‌ن و هه‌میش رێگا له‌به‌رده‌م به‌هێزبوونى کوردان بگرن . شه‌نگال به‌شێوه‌یه‌کى زانستى و پیلان بۆ دارێژراو به ئامانج گیراوه . ئه‌گه‌ر شه‌نگال به‌ته‌واوى به‌ده‌ستبخه‌ن هه‌م ئیراده‌ى کوردان له‌ناوده‌به‌ن و هه‌میش رێگا له‌به‌رده‌م هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوا و باشوورى کوردستان ده‌بێته‌وه .
کوردانى ئێزیدى له‌مێژووى گه‌لى کورد و مرۆڤایه‌تى وه‌ک میراس و ئه‌مانه‌ت ماون له‌رووى باوه‌ڕى و کلتووریدا پاراستنى ئه‌وان ئه‌رکى هه‌موو کوردانه . ناموس و ئیراده‌ى هه‌موو کوردانه . ئه‌وانه‌ى بێ ئیراده و بێ ناموس ده‌بن ناتوانن خاوه‌ندارى له‌به‌هاکانیان بکه‌ن . هه‌موو کورد و هێزه سیاسییه‌کان هه‌تا کو خاوه‌ندارى له‌ئێزدییه‌کان نه‌که‌ن ناتوانن به ئیراده بژین . ده‌که‌ونه ئاستى مرۆڤێکى بێ نرخ . له‌و رووه‌وه خاوه‌ندارى له ئێزیدییه‌کان و ئازادکردنى شه‌نگال ئه‌رکى هه‌موو کوردانه . هه‌تا وه‌کو به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت نه‌که‌ن ناتوانن له‌هیچ شوێنێک به‌رژوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یی و سیاسى بپارێزن . چونکه ئه‌وانه‌ى نه‌توانن ئێزدى و شه‌نگال بپارێزن ئیراده‌ى ئه‌وان شکستى خواردووه . ئه‌وانه‌ى ئیراده‌شیان شکاوه سنوورى هه‌ڵاتن و ده‌ستبه‌ردان له به‌هاکانیان نیه . شکستى ئیراده به‌واتاى له‌ناوچوون دێت . بێ پاراستن هێشتنه‌وه‌ى شه‌نگال بێ نرخ مایینه . ئه‌وانه‌ى بێ نرخ بمێنن له تێکچوونیش هیچ نرخ و هه‌ڵوێستیان نیه که خۆى پێ بگرنه‌وه .
گه‌لى کورد له‌دژى قڕکردنى کلتوورى به‌ده‌یان ساڵه تێکۆشان ده‌کات و له‌و تێکۆشانه‌دا شه‌ڕى هه‌بوون ده‌کات . به‌رده‌وام سیاسه‌تى قڕکردن ، به‌عه‌ره‌بکردن و به‌فارسکردن له‌سه‌ر کوردان به‌رێوه‌چووه ، ئه‌و گه‌له‌ى له‌به‌رامبه‌ر قڕکردن به‌رخۆدان ده‌کات ، گه‌لۆ داگیرکردنێک به ئامانجى له‌ناوبردنى باوه‌ڕى و هه‌بوونى گه‌لى کورد له‌ناو ببات چۆن قبول ده‌کات ؟ ئه‌و گه‌له‌ى که 72 هه‌تا 73 فه‌رمان له‌سه‌ریان جێ به‌جێ کراون ، واتا ئه‌و گه‌له‌ى رووبه‌رووى کۆمه‌ڵکوژى و قڕکردن بۆته‌وه ، له‌و شه‌نگاله‌ى که به‌رده‌وام تیایدا به‌رخۆدانى کردووه ما ده‌توانێ ده‌ستى لێ هه‌ڵبگرێت ؟
له‌رووى سه‌ربازى ، جڤاکى ، کلتوورى و ویژ‌دانیدا به‌رخۆدانى شه‌نگال و ئازادکردنى شه‌نگال به‌تایبه‌ت بۆ کوردان بابه‌تى مان و نه‌مانه . ئه‌وانه‌ى له‌بواره‌وه وابیرناکه‌نه‌وه ئامانجى هێرشه‌کانى شه‌نگال نابینن ، ئه‌وانه له‌به‌ر سیاسه‌تى و به‌رژه‌وه‌ندى رۆژانه دوا رۆژى خۆیان نابینن.
ئه‌مرۆ له‌هه‌موو لاوه گه‌ریلاکانى ئازادى بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى قاره‌مانى له‌شه‌نگال به‌رخۆدان بکه‌ن و شه‌نگال ئازاد بکه‌ن که‌وتوونه‌ته جموجۆڵه‌وه . داگیرکردنى شه‌نگال توڕه‌یی و رۆحى قاره‌مانى گه‌ریلاکانى سه‌د قات زیاتر کردووه . به‌رخۆدان و ئازادکردنى شه‌نگال بۆ گه‌ریلاکان بۆته ئه‌زموونى ژیانى ئازاد و ئازادى کوردستان . ئه‌و قاره‌مانانه‌ى به‌و هێز و باوه‌ڕییه‌وه به‌ره‌و شه‌نگال ده‌رۆن هیچ هێزێک ناتوانێ له‌به‌رده‌میان ئاسته‌نگى دروست بکات ، شه‌نگال به‌زووترین کات ئازاد ده‌که‌ن ."