دو ته‌قینه‌وه لەكەركوك زیاتر له 60 قوربانی لێكەوتەوە
ئەرشیڤ
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێكراوە لە شاری كەركوك زیاتر لە 60 كەس كوژراو برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا كاتژمێر سه‌عات دوی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دو ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كی تسعینی شاری كه‌ركوك ته‌قینه‌وه و به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س كوژران و 54 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان زۆربه‌ی قوربانیه‌كان له ئاواره‌كانی ته‌له‌عفه‌رن كه به‌هۆی دۆخی ناوچه‌كه‌یان ئاواره‌بوون.
PM:03:58:07/08/2014