بەپەلە.. ئەمەریكا بڕیاری دا هاوكاری ئاوارەكان و سهربازی عێراق دەكات
ئاوارەكانی چیای شەنگال
وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاندا ئۆباما بڕیاریداوه کۆمهکی ئاوارهکان و بکات و هاوکاری سهربازی عێراق بکات له رێگای ئاسمانیهوه.
كەمێك پێش ئێستا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند ئەمەریكا لەسەر بڕیاری باراك ئۆباما هاوكاری سەربازیی عێراق و کۆمهکی ئاسمانی "ئاوارەكانی باكور"ی عێراق دەكات.
ناوبراو وتی ئەمەریكا هەوڵدەدات خەڵك لەمەترسی رزگار بكات، چونكە لەعێراق خەڵك لەبەر شوناسی نەتەوەیی دەكوژرێن.
ناوبراو هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە سەرۆك كۆمارێكی كورد هەڵبژێردراوەو سەرۆكی پەرلەمانیش كەسێكی سوننەیەو داواكاریش بوو لە پێكهێنانی حكومەت پەلە بكرێت.
PM:08:25:07/08/2014