نوسینگەی سەدر وادەیەکی نویی خۆپیشاندان دیاری دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە،  بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەدات . 

ئیبراهیم موسەوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، "خەڵک دەڵێن، ئایا ڕۆژی شەممە نزیک نییە؟" بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات. 

هەر لەدوای تویتەکەی موسەوی، حازم ئەعرەجی، یاریدەدەری موقتەدا سەدر دەڵێت، "شەممە ئامادەین."

ئەوەش لە کاتێدادێت کە دوێنێ دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندان لە بەغدا بەڕێوە چوو خۆپیشاندەران چوونە ناوچەی سەوز و چوونە نێو بینای پەرلەمان




PM:06:30:28/07/2022