سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم دوایین زانیارییەکان لەبارەی مووچەی مانگی (حەوت)ی فەرمانبەران ئاشکرادەکات و دەڵێت" لە هەفتەی داهاتوووە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە و قەرەبووی ئەو دواکەوتنەش دەکرێتەوە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لەبەر كێشەی دواكەوتنی مووچەی مانگی (شەش)ی سلێمانی نەبوایە، ئەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی چەند وەزارەتێك دەكرا".
وتیشی" پارە ئامادەیە و لیستیش وردبینی بۆ کراوە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و قەرەبووی ئەو دواکەوتنەش دەکرێتەوە".
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٥١ هەزار و ٤٥١ مووچەخۆر هەن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بە بێ لێبڕین مانگانە (٨٩٥) ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە ١٠ تریلیۆن و ٧٤٠ ملیار دینار دەکات.