لەشاری سلێمانی بەهۆی دروستبوونی رووداوێكی هاتووچۆوە شۆفێرێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 6:15 خولەك لەسەر شەقامی چوار ڕیانی سەرچنار بۆ باخی بەختیاری ڕووداوێكی هاتوچۆ لەجۆری پێكدادان ڕوویدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ئەڵتیما و ئۆتۆمبێلێكی دیكە لەجۆری (بی ئێم دەبلیو)، بەهۆی ڕووداوەكەشەوە شۆفێری ئەڵتیماكە گیانی لەدەستدا.
هەروەها ئاماژە بەوەدراوە هۆكاری ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە، بۆ تیژڕەوی لەڕادەبەدەری شۆفێری بی ئێم دەبلیووەكە.