ئێواره‌ی 7 ی ئاب هێزێکی دژه تیرۆر به به‌رپرسه‌کانیه‌وه له‌سه‌ر داوای پارتی گه‌یشتنه هه‌ولێر بۆ به‌شداریکردن له‌شه‌ڕی دژه داعش دا له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌و ده‌ڤه‌ره.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که هاتنی هێزه‌کانی دژه تیرۆر له‌سه‌ر داوای پارتی بووه، " چونکه به‌ره‌ی شه‌ڕ له مه‌خمور و گوێرو هه‌ندێک که‌لێنی تێدابووه که مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌بووه، بۆیه پێوستی به‌و هێزه کردووه که راهێنانیکی به‌رزیان هه‌یه ئه‌و شوێنانه بپارێزن".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه‌کرد که دواتر ئه‌و که‌لێنانه له‌لایه‌ن هێزێکی تری یه‌کێتیه‌وه پڕکرایه‌وه‌و پێویستی به چوونی دژه تیرۆر نه‌کرد بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وان له ناو هه‌ولێردان.