بەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی
تەموزی ٢٠٢٢ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی
بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە
جێگیری مایەوە.
ئەحمەد رەشید
خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم
شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار
بە ١٤٨ هەزار و ٥٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ
بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن
بە ١٧٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
نرخی دراوەكانی
وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی
توركی بە ٨ هەزار و ٢٧٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی
ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٥٢ دینارە.
- نرخی یەك ملیۆن
لیرەی سووری ٣٦٦ هەزار دینارە.