لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا


ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی شارەزوور - هەڵەبجە دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا.
 
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەمشەو 30-70-2022 بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی نێوان شارەزوور - سەیدسادق دوو هاوسەری تەمەن 57 ساڵ و 55 ساڵ گیانیان لەدەستدا.
 
دوای رووداوەكە تەرمی ئەو دوو هاوسەرە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور، بەڵام پێش ئەوە گیانیان لەدەستداوە و دواتر تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كران.
 




PM:11:00:30/07/2022