بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا گۆڕدرا

ئەمڕۆ یەک شەممە ٣١ ی تەمووز، بەکر محەمەد محمود پۆستەکەی لە بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا گۆڕدرا بۆ سەرپەرشتیاری و لێپرسراوی هۆبەکان و گشت بەڕێوەبەر و مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی.

بەکر محەمەد مەحمود بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا لە پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد " ئەمڕۆ یەکشەممە، بە فەرمانێکی کارگێڕی، پۆستەکەم لە بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواوە گۆڕدرا بۆ سەرپەرشتیاریی و لێپرسراوی هۆبەکانی پارێزگای سلێمانی".

ماوەی چوار ساڵە بەکر محەمەد مەحمود پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بەڕێوەدەبات، لە ساڵی ٢٠١٨ وە دەستبەکار بووە.

 




PM:12:24:31/07/2022