پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" درەنگانی شەوی رابردوو تەرمێکمان لە فولکەی زراعە لەناو بینایەکدا دۆزیوەتەوە، کە بە رەگەز تورکە".
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزهكانمان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە فلکەی زراعە لەناو بینایهکدا، دوای گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕووداوهكه دەرکەوت کە کەسێکه بە ناوی (عیسی حلیل ئۆنەل)، بە رەگەز تورکە و تەمەن (٦٤) ساڵه".
ئاماژهی بهوهشكردووه، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، کە تەرمەکە ماوەیەکە لەوێ کەوتوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا، بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت، هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە.