ئەمڕۆ چوار شەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٢، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە
ڕایگەیاند، 'دوای دوو رۆژ لەپێوەدانی دووپشکێک بە منداڵێکەوە ئەمڕۆ منداڵەکە گیانی
لەدەستدا" .
هاوکار عەلی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی
کۆیە وتی "منداڵەکە کە ناوی مارین ئارام نەعمانە، براوەتە نەخۆشخانەی ئازادی
لە کەرکوک و لەوێ ماوەتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە، یەکەم رۆژ دایک و باوکی
منداڵەکە تێبینی ئەوەیان نەکردووە منداڵەکەیان دووپشک پێوەیدابێت بەڵام دووەم رۆژ
منداڵەکە پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە و دۆخی تەندروستی تێکچووە و دواتر پێیان زانیووە.
هاوکات منداڵەکە دانیشتوی گوندی مخەرەسی سەر بە ناحیەی تەقتەقە.