نرخی ماددەخۆراکییەکان لە بازاڕەکان هەرزان دەبێت

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت "بەهۆی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەوە نرخی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕدا هەرزانبوون".

 

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی پێنجی ئەمساڵ و هاوشێوەی عێراق بەشە خۆراكمان دابەشكردووە كە ئەوانیش بەشە خۆراكی مانگی ئایار دابەشدەكەن و ماددەی خۆراكییەكانیش بریتین لە (فاسۆلیا، لەتكەنۆك، نیسك، دۆشاوی تەماتە، زەیت، شەكر و برنج).

 

ناو براو باسی لەوەشکرد،  لە ئێستادا كۆگاكان-مان پڕن لە خۆراك و هیچ گرفتی كەمیی خۆراكمان نییە و بەردەوام دابەشكردنی خۆراك كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخەكانیان هەبووە و بەجۆرێك یەك كارتۆن زەیت نرخەكەی دابەزیوە بۆ ٣٥ هەزار دینار و نرخی برنج جێگیربووە.

 

 




PM:06:58:03/08/2022