کەرکوک.. لە رووداوێکدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

لەسەر پردی شەهید شێرکۆ شوانی بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بار هەڵگرێک، باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو لەسەر پردی شەهید شێرکۆ شوانی لەسەر رێگای (کەرکوک – تەقتەق) بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بار هەڵگرێک باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری پاتڕۆڵ و بارهەڵگرێکدابووە، بریندارەکانیش بەمەبستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک کراون. 

پێشتریش هاتووچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکردبوو، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شارۆچکەی شێخان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون.

ئێوارەی دوێنێش بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لەوەکردبوو، کە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە گوندی دەروەکۆتری سەر بە شارەدێی سەنگەرسەر، نۆ کەس بریداربوون.

هەر دوێنێ هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند" کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای (کەلار - سلێمانی)، کەسێک گیانی لەدەستداوە".



AM:12:05:05/08/2022