پەکەکە و یەکینەکان رایانگەیاند پاش ٦ رۆژ هەوڵ و کارێکی زۆر توانیویانە ٢٠ هەزار هاوڵاتی لەچیان شەنگالەوە بگوازنەوە رۆژئاوا.
فراتنیوز بڵاویکردەوە هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل HPG و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG له‌ئه‌نجامی به‌رخۆدانێکی بێ وێنه توانیان رێگا بکه‌نه‌وه و له‌لایه‌کی تریش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوای کوردستان به‌هه‌زاران ئۆتۆمبێلی ئاماده‌کرد و له‌ئه‌نجامی کاروخه‌باتی (6) رۆژ زیاتر له (20) هه‌زار هاوڵاتی له‌شه‌نگاله‌وه گه‌یشتنه رۆژئاوای کوردستان.
فراتنیوز لە زاری حه‌مبه‌ر حه‌سه‌ن سه‌رۆکی ده‌زگای هاوکاری مرۆیی رۆژئاوای کوردستان ده‌ستنیشانیشی کرد که گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه و ئێستاش هه‌زاران هاوڵاتی چاوه‌روانی گواستنه‌وه‌ن. راشیگه‌یاند که بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان سێ رێگاهه‌یه و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه سه‌رجه‌م پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بۆ دابین ده‌کرێت .
حه‌مبه‌ر حه‌سه‌ن بە ئاژانسەکەی رایگه‌یاندووە " ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان ده‌بن و ده‌خوازن بچنه لای خزمه‌کانیان له‌باکووری کوردستان و باشوور ئه‌وان ره‌وانه‌یان ده‌که‌ن و تائێستا زۆر هاوڵاتی چوونه‌ته باشوور و باکوور, به‌ڵام به‌هه‌زارانیش له‌شاره‌کانی عامووده، تربه‌سپی و حه‌سه‌که نیشته‌جێ کراون. نزیکه‌ی (300 ــ 400) ماڵباتیش له‌لایه‌ن ئێزیدییه‌کانی عامووده‌وه شوێنیان پێدراوه . (200) ماڵبات له‌حه‌سه‌که نیشته‌جێ کراون. هه‌روه‌ها هه‌زار و (500) ماڵباتیش له‌که‌مپی نه‌ورۆز له‌شاری دێک به‌جێ کراون. پێداویستییه‌کانی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌تی جزیره و ده‌زگاکانی مافی مرۆڤ دابین ده‌کرێت.