کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزێت و خێرای با زیاد دەکات

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ، هاوکات خێراى با (١٠ - ٢٠) کم، هەندێک جار چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٢٥)کم. 


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری درووستبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی چالاک بوونی خێرای باوە، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە دادەبەزێت، خێراى باش (١٠ - ٣٠) کم دەبێت.



AM:10:17:06/08/2022