لەباره‌ی دابەشکردنی مووچە له رۆژه‌ پشووه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕوونکردنەوە دەدرێت

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، بە بۆنەی ڕۆژی عاشوراوە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەمی بێت، بۆ دابەشکردنی مووچەش لەو ڕۆژە ڕوونکردنەوە و زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو. 

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پەرلەمان پەسەندکراوە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٢ به‌ بۆنه‌ی هاتنی رۆژی (١٠)ی موحه‌ڕه‌مه‌وه‌، کە بە عاشورا ناسراوە پشووی فەرمی دەبێت. 

بەپێی زانیارییەکان، هەرچەندە ئەو ڕۆژە لە سەرجەم دامودەزگان پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بەدوای چارەیەک دەگەڕێت، کە لە ڕۆژی دووشەممە پارەی وەزارەتی پەروەردە خەرج بکرێت، یان دواخرێت بۆ ڕۆژی سێشەممەی دواتر. 



PM:12:18:06/08/2022