داعش: ئاڵاكەمان لەسەر كۆشكی سپی هەڵدەكەین
گروپی چەكداریی داعش هەڕەشە لەسەرۆك كۆماری ئەمەریكا دەكات كە هێرش دەكەنە سەر ئەو وڵاتەو ئاڵاكەیان لەسەر كۆشكی سپی هەڵدەكەن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕ "دەیلی كالەر"، یەكێك لە وتەبێژانی داعش بە ناوی (ئەبو موسا)، لە لێددوانێكی ڤیدیۆییدا بە ماڵپەری (Vice Media)ی وتووە: "بەئەمریكا دەڵێم كە ئەم خەلافەتی ئیسلامییە دروست بووە. مەترسێنو بەجێگەی ناردنی سەربازەكانتان كە لەعێراقدا سوكایەتیان پێكرا، بە فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانتان هێرش بكەن".
ئەو دەڵێت: ئێمە گاڵتە بەو سەربازە ئەمەریكییانە دەكەینو ئاڵای خۆمان لە كۆشكی سپی هەڵدەكەین.
هەڕەشەكەی داعش لەكاتێكدایە كە باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئەمەریكا لەلێدوانێك بۆ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز وتبووی رێگەنادەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراقو سوریا دروست ببێت.
PM:04:46:09/08/2014