پەیامنێری سپی ڕایگەیاند "لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤ی ئاب، لەکاتی وەرگرتنی مووچە خانەنشینێکی دیکە گیانی لەدەستدا".
ئەو خانەنشینەی ئەمڕۆ لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستد ناوی مسعود
مەلا شاکرە و چووە بۆ وەرگرتنی موچەکەی و خاوەنپێداویستی تایبەت بووە و خاوەنی پێنج
منداڵە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە
ئێستادا تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ گۆڕستانی گوندی زمارە سەر بە نەحیای گوێڕ.
ئەمە چەندەمین جارە لە شار
و شارۆچکە جیاجیاکانی هەرێم چەندان خانەنشین بە هۆی خراپی شێوازی پێدانی
موچەکانیانەوە گیانیانلەدەستداوە.