بەرەبەیانی ئەمرٶ ١٠ ی ئاب چەکدارانی داعش هێرشێکی توند دەکەنە سەر جەلەولا، پێشمەرگە دێتە دەستیان و دەیانشکێننو ٨ تەرمیان تا ئێستا لەمەیدانی جەنگدایە.
سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند بەرەبەیانی ئەمرۆ کاژمێر ٥ چەکدارانی داعش هێرشێکی بەرفراوانیان کردۆتە سەر رەبیەی بورجەکە کە شوێنێکی ستراتیژی بەرزە لە ناو جەلەولا، پێشمەرگە لێیان دێتە دەست و شەڕێکی قورس روودەدات تا ئێستا شەڕ بەردەوامەو هێزەکەی داعش شکاون.
سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا دەکات کە ٨ تەرمی داعش لەمەیدانی شەڕەکە کەوتووە، تا ئێستا چەکدارانی داعش دەیانەوێت تەرمەکانیان بەرنەوە، هێزی پێشمەرگە ناهێڵێت و شەڕ تا ئێستا بەردوامە.