بەیان ئەمرۆ ١٠ ی ئاب فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا ئاسمانی بەرەی شەڕی گوێر و مەخموریان گرتووەو ناوبەناو بۆردومانی بنکەکانی داعش دەکەن، لەسەر زەویش هێزی پێشمەرگە دەستی بەهێرش کرد.
سەرچێوەیەکی هێزی پێشمەرگە بەسپی میدیای راگەیاند ئەو هێرشەی پێشمەرگە کە لەهەینیەوە خۆی بۆ ئامادە دەکات، بەیانی ئەمرۆ دەستی پێکردووە، سەرەتا هێزی پێشمەرگە بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا دەستی بە هێرش کرد بۆ سەر گوێر.
گوێر کە ٣٠ خوولەک دوورە لە هەولێرەوە بە مەترسیدارترین شوێن دادەنرێت کە لەدەست داعشدایەو نزیکە لەهەولێرەوەیە بۆیە پیشمەرگەش ئەم هێرشەی کرد تا ئەو مەترسیە دووربخاتەوە.