سێ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە بۆ گەشت دەچنە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەستدا.
ئێوارەی ئەمڕی هەینی لە رێگای نێوان نەغەدە – پیرانشار لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە سێ کەسییان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن و خەڵکی قەزای ئاکرێن.
ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی سنوری قەزای ئاکرێن کە بە مەستی گەشت سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیایان کردبوو لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لە روواوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە.
ئەو سێ کەسە ئامۆزای یەکترن و دانیشتوی گوندی کێلەن لە دەڤەری ئاکرێ و ماوەی ١٠ رۆژە بەمەبەستی گەشتکردن چوونەتە وڵاتی ئێران لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
سێ کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا برینداربوون کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.