ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی ئاب، کاسبکارانی عەلوەی ڕۆژئاوای سلێمانی لەبەردەم کۆمپانیای وەربەرهێنی عەلوەکەدا
گردبوونەوە، دەڵێن بازاڕ نییە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە عەلوەی ڕۆژئاوای سلێمانی
کرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ کاسبکارانی عەلوەکە بەهۆی نەبوونی بازاڕەوە گردبوونەوە،
دوکانەکانیان داخستووە.
کاسپکارانی عەلووەکە پێشتر لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری
پڕۆژەکەوە بەڵێنیان پێدرابوو کە عەلوە کۆنەکە دابخرێت، بەڵام بەڵێنەکان جێبەجێنەکراون،
عەلوەی ڕۆژئاوا بازاڕی نییە و بەرهەمەکانیان ساغنابێتەوە، لە کاتێکدا پارەیەکی زۆر
لە کاسبکارانی عەلوەکە وەرگیراوە و ئێستا زیانێکی زۆر دەکەن.
وەلید ئیسماعیل، جێبەجێکاری پڕۆژەکە لە کۆمپانیای
ڕۆژی نوێ دەڵێت "هیچ بەڵێنێک بۆ داخستنی عەلوە نوێیەکە نەدراوە، ڕەتی دەکاتەوە
کاسبکارەکان هیچ زەرەرێکیان کردبێت باس لەوە دەکات کە خۆیان ئیش ناکەن کەس ڕێگری لێنەکردوون".
ئەوەش لە کاتێکدادێت، عەلوەی ڕۆژئاوای سلێمانی
لەسەر ڕووبەری ١٠٣ دۆنم زەوی لەلایە کۆمپانیای
ڕۆژی نوی دروستکراوە، لە ٢٥٠ بەش و ١٠٠ دوکانی تێدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە کراوەیەوە،
بەڵام لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی بازاڕەوە داخراوە.