بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگای كاولۆكان بۆ جوندیان ١٠ كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە "لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگای كاولۆكان بۆ جوندیان ١٠ كەس بریندار بووەن، رووداوەكە لە جۆری لێكدان بووە لە نێوان دوو ئۆتومبێلی جۆری نیسان رۆگ و نیسان سەنیدا روویداوە".
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، دوای رووداوەكە سەرجەم بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی چارەسەر.