هەڵەبجە؛ كرێكارێك گیانی لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچەی تەوێڵەی هەورامان كرێكارێك لە كاتی كاركردندا كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.  

بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، لە شارەدێی تەوێڵە لەكاتی كاركردندا كرێكاریكی كوردی رۆژهەڵات كەوتووەتە خوارەوە و لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كرێكارەكە ناوی بەرزان ئەیوب یوسفە، تەمەنی 39 ساڵە و لەكاتی كاركردن لە خانویەك كەوتووەتە خوارەوە.  

  




PM:08:23:22/08/2022