مافه‌كانی مرۆڤ: داعش ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵی ئێزدییه‌كانی زینده‌به‌چاڵ کردوە
وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤه‌وه ئاشكرایكرد چه‌كدارانی داعش له‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئێزدییان زینده‌به‌چاڵ كردووه.
بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤی عیراق رایگه‌یاندووه: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش زیاتر له 500 كه‌سیان له‌كوردانی ئێزدی كوشتووه.
وتیشی: "جگه له به‌دیل گرتنی زیاتر له 300 ئافره‌ت، ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی ئێزدییان به‌زیندووی ناشتووه له‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا".
سودانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، به‌ڵگه‌و وێنه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌گه‌ڵ چوونه ناوه‌وه‌ی شنگالدا، چه‌كدارانی داعش 500 هاوڵاتی ئێزدییان گولله‌باران كردووه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه، ئه‌و چه‌كدارانه له‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا چه‌ندین هاوڵاتی منداڵ و ژنیان به‌زیندوویی ناشتووه.
سودانی به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: داعش 300 ژنی به دیل گرتووه و پێی راگه‌یاندوون، كه ئه‌گه‌ر نه‌بنه موسڵمان ده‌كوژرێن، به‌ڵام تائێستا روون نه‌بۆته‌وه چاره‌نووسی ئه‌و ژنانه به‌كوێ گه‌یشتووه.
PM:05:19:10/08/2014