پاش شەرێک کە لەبەرەبەیانی ئەمرۆوە درێژەی هەیە بۆ سەر سەنگەر و گەرەکەکانی پێشمەرگە لە جەلولا، پێشمەرگە بڕیایدا بێتە دەرەوەی جەلەولا بەرگری بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ پێشمەرگە بڕیاریدا کە بێتە دەرەوەی شارەکەو لەمبەری ئاوی سیروانەوە کە دەکەوێتە چەند کیلۆمەترێک لە باکوری شارەکەوە بەرگەری بکات.
ئەو سەرچاوەیەی سپی وتی پاشەکشەی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی شارەکە کاتییەو بە زووترین کات فەرماندەیی گشتی بڕیاری دژە هێرش دەدات.